
ڕێکخراوی ڕادۆز
ناوەندێک بۆ گەنجان و داهاتووی نیشتیمان
ڕێکخراوێکی ڕۆشنبیریی سەربەخۆیە کە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی، لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی بەتواناوە دامەزراوە. ئێمە باوەڕمان بە توانای کچان و کوڕانی نیشتیمانەکەمان هەیە وەک کۆڵەکەی سەرەکی گۆڕانکاری. ئەرکی ئێمە هۆشیارکردنەوە، گەشەپێدانی بەردەوامی کارامەییەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵگەیە لە ڕێگەی پڕۆژەی جۆراوجۆری ڕۆشنبیری و مرۆییەوە